ژیاننامەی مامۆستا بەشیر

 
ناوی دانه‌ر (مۆلف) : بشیر حسین سعدی –ناسراوه‌ به‌ بشیر كوردستانی
07504468573
كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی ژیانی : ناوی ته‌واوی بشیر حسین سعدی ناسراو به‌ (بشیر كوردستانی) له‌ ساڵی 1938 له‌ گوندی (دووگردكان) له‌ نزیك شاری هه‌ولێر هاتۆه‌ته‌ دونیاوه‌. له‌ ساڵی 1946-1947 پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی له‌م گونده‌ ته‌واوكردووه‌. له‌ ئابی ساڵی 1947 ماڵیان هاتوه‌ته‌ شاری هه‌ولێر ساڵێك له‌ قوتابخانه‌ ده‌وامی نه‌كرد له‌ ساڵی 1948-1949 درێژه‌ی به‌ خوێندن دا له‌ قوتابخانه‌ی یه‌كه‌می هه‌ولێر –أربیل الاولى- له‌ پۆلی دووه‌می سه‌ره‌تایی ده‌ستی به‌ خوێندن كرده‌وه‌. له‌ ساڵی 1952-1953 پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ته‌واو كرد. له‌ قوتابخانه‌ی سانه‌وی هه‌ولێر درێژه‌ی به‌ خوێندن دا له‌ شاری هه‌ولێر هه‌ریه‌ك سانه‌ویش هه‌بوو پۆلی پێنجه‌می سانه‌وی به‌شی وێژه‌یی(ئه‌ده‌بی) ته‌واو كرد له‌ ساڵی 1957-1958 ئه‌و كاته‌ ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندی هه‌ر پێنج ساڵ بوو دواتر دامه‌زرا به‌ مامۆستایی سه‌ره‌تایی له‌ 22-11-1958 له‌ گوندی (سه‌یدان) . پاشان گوازراوه‌ شاری هه‌ولێر دواتر له‌سه‌ر داوای خۆی گوازراوه‌ پارێزگای به‌عقوبه‌ به‌ ئێوارانیش له‌ زانكۆی مستنصریه‌ له‌ كۆلیجی یاسا ده‌وامی كرد.
له‌ ساڵی 1967-1968 زانكۆی مستنصریه‌ی له‌ ساڵی 1970-1971 ته‌واوكرد. پاشان له‌سه‌ر داوای خۆی گوازرایه‌وه‌ شاری هه‌ولێر بووه‌ مستشار قانونی له‌ هۆبه‌ی یاسای له‌ ته‌ربیه‌ی هه‌ولێر له‌ ساڵی 1974 له‌ نیسانی ئه‌و ساڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ شۆرشی كورد كرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی نه‌مر له‌ نیسانی ساڵی 1975 گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر پاش تێك چوونی شۆرش پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ستی كرد به‌ كاری پارێزه‌ری هه‌تا ساڵی 1994 دامه‌زرا له‌ دادگای هه‌ولێر بووه‌ ئه‌ندامی داواكاری گشتی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ به‌رده‌وام بوو هه‌تا خانه‌نشین كرا به‌ ته‌مه‌ن –ته‌مه‌نی بووه‌ 63 شه‌ست و سێ ساڵ له‌ ساڵی 2001 دوو هه‌زارو یه‌ك هه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر ژیان به‌سه‌ر ده‌با. 
داندراوه‌كانی
1- یاسا له‌ نێوان كۆن و تازه‌دا –القانون بین القدیم و الحدیپ- كه‌ به‌ زمانی كوردی دایناوه‌ له‌ ساڵی 1980 له‌ ساڵی 1988 چاپی كردوه‌ له‌ به‌غدا له‌ چاپخانه‌ی الحوادپ.
2- ئه‌دیسۆن: مێژووی ژیانی ئه‌دیسۆن له‌ عه‌ره‌بی یه‌وه‌ وه‌ری گێڕاوه‌ته‌ سه‌ر كوردی.
3- راستی دیوانی هه‌ڵبه‌سته‌.
4- په‌یام له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد- مێژووی كورده‌ به‌ كوردی دایناوه‌.
5- رۆژان- فه‌رهه‌نگی زانایان و شاعیرانی كورد و بیانی و ئیسلام.
6- بیره‌ زیندوه‌كانی رۆسۆ- له‌ دانانی زانای فه‌ره‌نسی رۆمان رۆلانه‌- وه‌ری گێراوه‌ته‌ سه‌ر كوردی له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌
7- تیشك-مێژووی زه‌رده‌شتایه‌تیه‌ به‌ كوردی دایناوه‌
8- دڵنیایی: مێژووی ژیانی شاعیرانی كوردی هاوچه‌رخ له‌ ساڵی 1960 دایناوه‌.
9- گوڵ بژێر:هه‌زارو یه‌ك په‌ندی ئینگلیزی  به‌ زمانی كوردی له‌ زمانی عه‌ره‌بی وه‌ری گێڕاوه‌ته‌ سه‌ر كوردی له‌ داندراوی –شریف الشناشیبی- یه‌