به ناوی خوای به‌خشنده‌و دلۆڤان
به‌شی دووه‌م
ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی مه‌لا حسین شێخ سعدی و داندراوه‌كانی
1883-1983
ناوی ته‌واوی ئه‌م زانایه –مه‌لا حسین شێخ سعدی فیچ الله –یه له ڕه‌چه‌له‌كی- بلباس –ه له تیره‌ی (به‌رچه‌م) نازناوی له ئه‌ده‌ب (فانی) یه هه‌نده جاریش (كاكه)ی به‌كارهێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بووه ته‌فسیری قورئانی پیرۆزی داناوه له عاله‌م پێش دانانی ئه‌م ته‌فسیره هیچ تهفسیرێكی تر به كوردی دانه‌ندراوه. بۆیه له ناو مه‌لایان به (مه‌لا حسینی موفه‌سیر) ناسراوه . له ساڵی 1883 له شاری هه‌ولێر هاتۆته دونیاوه له گه‌ره‌كی خانه‌قا كه ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته حه‌فت ساڵ باوكی له‌به‌ر خوێندنی داناوه له مزگه‌وتی ناو بازار كه به مزگه‌وتی گه‌وره ناسراوه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانی زیره‌كی پێوه دیاربووه خوێندنی به قورئانی پیرۆز ده‌ست پێ كردووه دواتر كتێبه‌كانی فارسی وه‌كو گوڵستان و كتێبه‌كانی تری خوێندووه. دواتر كه گه‌وره بووه له زۆر جێگایان گه‌ڕاوه بۆ خێندن له كێ مه‌لای زۆر چاك هه‌بووه ده‌چووه لای بۆ خوێندن. چووه‌ته كۆیه لای مه‌لا عبدالله ی جه‌لی زاده خوێندوویه‌تی هه‌ر له كۆیه لای مه‌لا صادقی مزگه‌وتی جامی و دواتر چووته گوندی سكتان لای مه‌لا احمدی سكتان خوێندویه خه‌تێكی خۆشی هه‌بووه ده‌ڵێ مه‌شقی خه‌ت فێربوون لای ئه‌و مه‌لایه فێربووم پاشان هاتۆته‌وه هه‌ولێر لای مه‌لا ابوبكر عمر افندی كه به مه‌لا كچكه ناسراوه اجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه دواتر بووه‌ته مه‌لا له ده‌شتی هه‌ولێر یه‌كه‌م جار له گوندی قه‌پلان بووه‌ته مه‌لا دواتر چووه‌ته گوندی سیاو لای حه‌بیب أغا و مشیر اغای دزه‌یی بووه‌ته مه‌لا ئه‌و ئاغایانه زۆر رێزیان گرتووه دواتر چووه‌ته گوندی خورمه‌ڵه وه له سورێژه‌ش مه‌لایه‌تی كردووه. پاشان بووه‌ته مه‌لا له گوندی دووگردكان ئاغه‌ی ئه‌و گونده ناوی –محمد امین بایز- بووه پیاوێكی زۆر باش و به‌ڕێز بووه زۆر رێزی مه‌لا و فه‌قێ یانی ده‌گرت مه‌لا حسین لای ئه‌و پیاوه بووه مه‌لا هه‌ر له ساڵی 1930 هه‌تا ساڵی 1947 له‌و گونده مایه‌وه.
داندراوه‌كانی
یه‌كه‌م – ژیانی ئینسان ته‌فسیری قورئان: له‌و كاته‌ی له گوندی سیاو بووه. ده‌ستی به دانانی ئه‌م په‌رتووكه كردووه. ده‌ی گۆ زۆر جار له كاتی خوێندنی فه‌قێ یه‌تیم ده‌گه‌یشتینه ئایه‌تێك له قورئان مه‌لاكه ده‌ی گۆ ئه‌وه ئایه‌ته نابی مه‌عنای لێ بده‌یته‌وه . جائز نی یه منیش له دڵی خۆم ده‌م گوت بۆ نابی ئه‌دی ئه‌م قورئانه كه خودا ناردوویه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ری گورهمان –محمد دروودی- خوای له‌سه‌ر بی نابی هه‌موو خه‌ڵك مه‌عنای بزانی گوتم ئه‌وه غه‌ڵه‌ته میلله‌تی كورد میلله‌تێكی موسلمانه ده‌بێ مه‌عنای قورئان بزانی له‌سه‌ر ئه‌م فكره به‌رده‌وام بووم. ئه‌وه بوو له سالی 1925 كه له سیاو مه‌لا بووم ده‌ستم كرد به دانانی ئه‌م ته‌فسیره بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ته‌واوم كرد له ساڵی 1930. كه هاتمه دووگردكان ته‌فسیره‌كه‌م ته‌واوكرد به مه‌لاكانی ئه‌و وه‌خته‌م پیشاندا له گوندی گردعازه‌بان كه ئه‌مین ئاغا ئاغای ئه‌و گونده بوو هه‌موو مه‌لای ئه‌و كاته له‌و گونده كۆبوونه‌وه كه ئه‌وانیش ئه‌م مه‌لایانه بوون. 1- مه‌لا شێخ جه‌لالی به‌رزنجی 2- مه‌لا صالحی كۆزهپانكهیی 3- مه‌لا عپمانى ره‌نگه ره‌ژانی 4- مه‌لا عبدالله ی مهمی خه‌لی وه مه‌لا محمدی عومه‌ر گونبه‌تی و هه‌ندێ مه‌لای تریش له‌وێ بوو حه‌ڤده رۆژ مگالعه ی ئه‌م ته‌فسیره‌یان كرد زۆر په‌سندیان كرد. گوتیان مه‌لاحسین چیت ئه‌وێ گوتی حه‌زده‌كه‌م هه‌ر كه‌سێ به گوێره‌ی توانای خۆی به كوردی یان به عه‌ره‌بی به‌شیعر به په‌خشان –نپر- مه‌دح و په ناى ئه‌م ته‌فسیره بكه‌ن. ئه‌وانیش هه‌ركه‌س له‌وانه ده‌ستیان به (تقریڤ) په‌سندكردنی ئه‌م ته‌فسیره كرد له پێشه‌كی ئه‌م دوو جوزئه‌ی كه به خۆی چاپی كردووه له ساڵی 1933 باس كراوه. پاشان ئه‌م ته‌فسیره‌ی بردوه‌ته لای (مامۆستای خۆی كه ئه‌ویش –مه‌لا ئه‌بوبكر عمر افندی – كه به مه‌لا كچكه ناسراوه لای خه‌ڵكی هه‌ولێریش به مهلافندی. كه مگالعهی ئه‌م ته‌فسیره ده‌كا زۆری را لێ ده‌بی ده‌ڵێ ئافه‌رین مه‌لا حسین فكرێكی بكرت كردووه. واته فكرێكی وات كردووه كه كه‌س نه‌ی كردووه به‌و إعتبارهی لای من اجازه‌ی مه‌لایه‌تیت وه‌رگرتووه-سه‌ری منت به‌رزكرد- جا چیت ئه‌وێ گوتی پێم گوت ئه‌فه‌ندی حه‌زده‌كه‌م چاپی بكه‌م. كاغه‌زێكی بۆ ده‌نووسی بۆ شێخ محمودی حه‌فید –ئه‌و كاته له به‌غدا بووه كه یارمه‌تی ی‌دا بۆ چاپ كردنی ئه‌م ته‌فسیره. كاته‌ك ده‌چیته لای شێخی نه‌مر –شێخ محمود- ته‌فسیره‌كه‌ی پیشان ده‌دا زۆر كه‌یفی پێ دێ . گوتی تۆ ته‌فسیری هه‌موو قورئانت كردووه به كوردی زۆر سوپاس و تهشكورت ده‌كه‌م جا چیت ئه‌وێ بۆت بكه‌م گوتم جه‌ناب حه‌ز ده‌كه‌م دوو جزئی یه‌كه‌م به سوره‌تی (بقره) ده‌ست پێ ده‌كا جزئی ئاخریش كه به سوره‌تی (عمَّ) ده‌ست پێ ده‌كا. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر اقتراح و پێشنیاری مه‌لا فه‌ندی بوو گوتی بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌موو قورئانت تهفسیركردوه به كوردی. گوتی چاپخانه‌كان له به‌غدا چاپیان نه‌ده‌كرد چونكه كوردی بوو. گوتی چوومه لای مه‌لا افندی كاغه‌زێكی دامێ بۆ چاپخانه‌ی (نجاح) له به‌غدا كه خاوه‌نه‌كه‌ی (جووله‌كه) بوو سه‌رمایه‌ی مگبعهكهش (چاپخانه‌كه) هی مه‌لا فه‌ندی بوو گوتی به‌سه‌ر چاو ده‌ستی كرد به چاپكردنی . جا پێش ده‌ست به چاپ كردنی مقابهلهیهكی له‌گه‌ڵ (ملك فیصلی یه‌كه‌م ) كرد بۆ ئیزن لێ وه‌رگرتن –موافه‌قه‌تی كرد كه چاپ بكرێ. جا به یارمه‌تی شێخ محمودی حه‌فید و هه‌ندێ له ئاغایانی عه‌شیره‌تی دزه‌یی وه‌كو خدری احمد پاشا و حسینی مه‌لا و أمین ئاغا و ئاغه‌ی گوندی دووگردكان (محمد امین بایز) ده‌ستی به چاپ كردن كرد حمد أمین ئاغا له ماوه‌یی مانه‌وه‌ی له به‌غدا كه سێ مانگی پێ چوو سه‌رپه‌رشتی ماڵ و منداڵه‌كه‌ی ده‌كرد له دووگردكان هه‌تا گبعى ته‌فسیره‌كه ته‌واو بوو. كه دوو جزْ بوو جزئی یه‌كه‌م و ئاخر جزْ له قورئانی پیرۆز هه‌زار دانه له هه‌ر جزئێك شێخ محمود – یارمه‌تی زۆری دا ئه‌و سێ مانگه لای ئه‌و مێوان بوو هه‌تا چاپی ته‌فسیره‌كه ته‌واو بوو . ژماره‌یه‌كیشی بۆ فرۆشت له‌به‌ر ده‌ست كورتی نه‌ی توانی ئه‌م ته‌فسیره به چاپ بگه‌یه‌نی هه‌تا من –بشیر- كه كوڕی ئه‌وم ده‌ستم كرد به چاپ كردنی هه‌ر سی جزْ كه به ماوه‌ی نۆ ساڵ تهاوم كرد به شه‌ش به‌رگ هه‌ر به‌رگی (پێنج جزْ ) خۆی دانه‌ری ته‌فسیره‌كه باوكمه مابوو پازده جزئم لێ چاپ كرد. كه وه‌فاتی كرد له ساڵی 1983 جزئهكانی تریشم هه‌موو به چاپ گه‌یاند خودای گه‌وره یارمه‌تی دام كه ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش به گه‌ڵی كورد بكه‌م. له‌و كاته‌ی كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ له چاپ دانی ئه‌م ته‌فسیره ناردیه لای مه‌لا عبدالكریمی موده‌ریس له به‌غدا ئه‌ویش په‌سندی كرد له‌به‌رگی دووه‌م وه‌ڵامی مه‌لا عبدالكریمی مودهریسم وه‌كو خۆی بڵاوكرده‌وه. وه به زاریش به‌منی گوت دوازده رۆژ مگالعهی ئه‌م ته‌فسیره‌ی باوكتم كرد. له دوازده جێگا له قورئانی پیرۆز زۆر مشكلهیه زانینی باوكت زۆر باشی زانیوه. له هه‌موو ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی پاش ئه‌و كه داندراون به كوردی له هه‌موویان باشتره هه‌تا له ته‌فسیره‌كانی عه‌ره‌بیش.
دووه‌م: پرشنگی رۆژی كوردهواری له شه‌رحی بوخاری : ئه‌م په‌رتووكه شه‌رحی 1426 هه‌زارو چوارسه‌د و بیست و شه‌ش حهدیپى پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌مان (محمد) ه دروودی خوای له‌سه‌ر بێ . له ساڵی 1949 ده‌ستی پێ كرد له ساڵی 1950 ته‌واوی كرد. هه‌ر به چاپ نه‌كراوی مایه‌وه هه‌تا ده‌ستم كرد به چاپ كردنی پاش ئه‌وه‌ی هه‌مووم نووسیه‌وه و هێنامه سه‌ر نووسینی شێوه‌ی كوردی تازه له نێوان ساڵی 1985-2005 هه‌موویم به چاپ گه‌یاند له ده به‌رگ.
سێ یه‌م: دیوانی فانی: كه دیوانی شیعری خۆیه‌تی به‌ڵام شیعره‌كانی كاتی خۆی- صالح زه‌كی به‌گ كه متصرفی هه‌ولێر بووه له ساڵی 1940 لێ ی وه‌رگرتووه و نه‌ی داوه‌ته‌وه به‌م جۆره به‌شی زۆری شیعره‌كانی بزربوون ئه‌وه‌ی كه مابوو له چه‌ند قاقه‌زێكی په‌رش و بڵاو له ناو كتێبان كۆم كرده‌وه تا توانیم له ساڵی 1984 به چاپی بگه‌یه‌نم.
چواره‌م: ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده‌ی بوردیه له‌سه‌ر هه‌مان كێش و سه‌روا( وزن قافیه) تا له ساڵی 1985 به چاپم گه‌یاند.
پێنجه‌م: شه‌رحی ژات الشفا- به كوردی.
شه‌شه‌م: شه‌ریعه‌تی ئیسلام له چوار مه‌زهه‌ب به كوردی له ركن عبادات.
حه‌وته‌م: شه‌رحی جامع الصغیر: كه بریتی یه له چوار سه‌د فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خوای لێ بی) شه‌رحی كردووه به كوردی.
داندراوه‌كانی عه‌ره‌بی
هه‌شته‌م: حقائق الخیام: كه شه‌رحی چوارینه‌كانی (عمر الخیام) ه به زمانی عه‌ره‌بی دایناوه – پێشه‌كیه‌كه‌ی خوا لێ خۆش‌بوو دكتۆر معروف خه‌زنه‌دار نوسیتی كه له ساڵی 1956 دایناوه من له ساڵی 2005 به چاپم گه‌یاند.
نۆیه‌م: العقود فی الفقه الشافعی نڤماً له ساڵی 2006 به چاپم گه‌یاند.
ده‌یه‌م: منهح الحقیقه فی التصوف له ساڵی 2006 به چاپم گه‌یاند.
یازده: الحقائق الربانیه. ترجمه القصیده التوحیدیه للشیخ فریدالدین العگار من الفارسیه الى العربیه .
دوانزه: لمعات للشیخ فخرالدین العراقی كه له ساڵی 1976 دایناوه و له ساڵی 2006 به چاپم گه‌یاند.
سێ زده: رموزه‌كانی قورئانی مجید- به كوردیه- كه بریتی یه له (195) سه‌دو نه‌وه‌دوو پێنج ئایه‌ت به درێژی باسی كردوون شه‌رحی كردوون. وه‌كوو زێده زانیاریه‌كه له‌سه‌ر ته‌فسیری (ژیانی ئینسان) ده‌رباره‌ی ئه‌و ئایه‌تانه.
تێبینی
له‌به‌ر تێ په‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م كتێبانه و گۆازتنه‌وه له جێ یه‌ك بۆ جێ یه‌كی دی ئه‌م په‌رتووكانه‌ی خواره‌وه دیارنیه. له داندراوه‌كانی مه‌لا حسینی شێخ سعدی یه.
1- كتاب البلاغه- به عه‌ره‌بی
2- شه‌رحی لهوائح ته‌رجه‌مه‌ی له فارسی بۆ عه‌ره‌بی
3- نڤمی تهژیب المنگق ته‌فتازانی به عه‌ره‌بی .
كۆی لاپه‌ڕه‌كانی داندراوه‌كانی پێنج هه‌زار لاپه‌ڕه‌یه
كوڕی دانه‌ر
بشیر حسین سعدی
بڵاوكه‌ره‌وه‌ی داندراوه‌كانی
3-10-2012